هێرشی مووشەکی بۆ سەر دەمێشق لە لایەن سپای ئیسڕائیل
شەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۲   |  20-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سپای ئیسڕائیل لە ڕێگەی مووشەکەوە، شاری دەمێشق پێتەختی سوورییەی بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، میدیاکانی سوورییە ڕایانگەیاندووە: کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکی بەیانی رۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، سپای ئیسڕائیل باڵاخانەیەکی نیشتەجێ بوونی لە گەڕەکی “مەزە” لە دەمێشق کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل کوژراو و بریادار بوون.