لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی، یەکینەکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەیان مووشەکی جۆری (ئێم – 90)ـی ئاڕاستەی “تێلاڤیڤ”ی پایتەختی ئیسرائیل کردووە.
شایانی باسە، لەو کاتەی مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل دەکران؛ هاووڵاتییان رژابوونە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە و ئاهەنگی سەری ساڵیان دەگێڕا کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئایرۆن دۆم (گومبەزی ئاسنین)یش وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی حەماسی دایەوە. ئەمە لە کاتێکدایە ٨٧ رۆژە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و تاکوو ئێستاش زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون. رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی بەفرانبار، سپای ئیسرائیل له رێگه‌ی رادیۆی فه‌رمییەوە رایگه‌یاند، پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ری سپاكه‌ی له غه‌ززه كشاندووەتەوە. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه و به‌رده‌وامی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر غه‌ززه، بڕیاریدا پێنج لیوای شه‌ڕكه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه بكشێنه‌وه. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کەرتی غەززە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: شەڕی ئیسرائیل و حەماس، چەند مانگێکی دیکەش دەخایەنێت.