فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر بارەگای حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان
دوشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۱   |  14-11-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی مانگی خەزەڵوەر، کاتژمێر ٩ی بەیانیی بۆ جارێکی دیکە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مووشەک و درۆن ئۆردووگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیکیی شاری “کۆیە ” و سازمانی زەحمەتکێشانی کوردستان لە “زڕگوێزەڵە” هەڵکەوتوو لە باشووری شاری سلێمانیی کردە ئامانج. هەتا ئێستا ٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانی لەدەست داوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون و هەروەها بیناکانی ئەم دوو حیزبەش زەرەر و زیانیان بەر کەوتووە. سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش ئۆردووگای هێزە ئۆپۆریسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان مووشەکباران کرا و لە ئەنجامدا چەندین پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
شایانی باسە کە لەو هێرشەدا نەخۆشخانە، قوتابخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان، مووشەکباران و کراونەتە ئامانج.