فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبە ئوپۆزیسیۆنەکان لە کوردستانی عێراق
چوارشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۱   |  28-09-2022

رۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ ، دەورووبەری کاتژمێر ١٠ و نیوی پێش نیوەڕۆ بنکە و بارەگای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە، سازمانی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەڵکەوتوو لە ناوچەی سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێنی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.بە پێی دوایین زانیاریەکان تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣٢ کەسیش بریندار بوون کە بارودۆخی تەندروستیی سێ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.