هێرشی مەئموورانی شارەداریی بۆ سەر دەستفرۆشان لە سنە
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٤، مەئموورانی شارەداریی سنە بە سەرپەرەستی کەسێک بە ناوی “ئۆمید” هێرشیان کردووەتە سەر چەند دەستفرۆشێک لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەمشارە و ئەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم کردەوە نائینسانییە، هێزەکانی شارەداریی یەکێک لە دەستفرۆشانیان خستووەتە ژێر پێلەقە و بە سەختی برینداریان کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی شارەداریی بە مەبەستی بڵاوەپێکردن بە خەڵکی ناڕازی، سپرەی بیباریان بەکارهێناوە.