هێرشی مەئموورانی شارەداریی سنە بۆسەر دەستفرۆشان
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ چوارشەممە٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، مەئمورانی شارەداریی سنە لە شەقامی فردۆسی ئەو شارە هێرشیان کردووەتە سەر دەسفرۆشان و ویستوویانە کەلوپەلەکانیان کۆبکەنەوە، بەڵام ڕوبەڕووی ناڕەزایەتی و هێرشی دەسفرۆشان بونەتەوە.
جێگای سەرنجە، شارەداری ئەوشارە بڕیاری داوە دەسفرۆشان دەبێت لە سەعاتی ٦ی ئێوارە بەدواوە کەلوپەلەکانیان بێنە نێو بازاڕ، بەڵام ئەو دسفرۆشانە دەڵێن، لەم بارودۆخە سەختە و ناتوانین پارەی ژیان و گوزەرانمان دابین بکەین و دەبێت زوتر لە سەعاتی ٦ کەلوپەلەکانمان بێنینە نێو بازاڕ.
شایانی باسە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژلەدوای ڕۆژ فەقیرتر و هەژارتر دەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک تا دێت دژوارتر دەبێتەوە.