فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هیزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ سەر دەبیرستانێکی کچانە لە ئەردەبیل
شەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۱   |  15-10-2022

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: له‌ هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له‌ ئه‌رده‌بیل قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ قوتابی دیكه‌ بریندار و ٧ خوێندكاریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ باتۆم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خوێندكاران و یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كان به‌ هۆی خوێنبه‌ربوونی ئه‌ندامانی نێو جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و باری ته‌ندرووستی ١٠ قوتابی دیكه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ باش نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر سێ ده‌بیرستانی كچانه و ٣٠ خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.