فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزه‌كانی گۆمرۆكی ڕژیم بۆ سه‌ر لاوێک له‌ خۆی
چوارشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۲   |  20-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، سه‌رۆكی گومرۆكی ڕازی له‌ شارستانی خۆی، به‌ بیانووی هه‌ڵگرتنی چه‌ند كیلۆ چای، به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر كاسبكارێك به‌ ناوی سه‌لاحه‌دین یووسفی و ئه‌و لاوەی به‌سه‌ختی بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌لاحه‌دین به‌ سه‌ختی بریندار بووە و تووشی له‌ده‌ستدانی وشیاری و خوێنبه‌ربوونی زۆر بووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا بوون بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.