فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خوێندكارانی قوتابخانەیەک له‌ كه‌ره‌ج
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانیان دا كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ڕێگریان لیکرا.
به‌پێی زانیاریەکان سه‌ره‌تا لیباس شه‌خسیه‌كان هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانی كچیان داوه‌ به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی و بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ و پاشان هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌چه‌ندین ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی هێزه‌ تایبه‌ته‌كان بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكاران له‌ نێو مه‌دره‌سه‌ و ده‌رگای مه‌دره‌سه‌یان به‌ سه‌ریاندا داخست بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانیان بكه‌ن.