ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعــاتی شــاری مەھــابــاد بۆ جــاری سێھەم ھێرشیان کردە سەر مــاڵی بــاوکی، مــوحسین
مەزلــووم، چــالاکی سیاسی دەســتبەسەرکراوی کورد لە گــونــدی وەتەمیشی سەر بە نــاوچەی مەھــابــاد و پــاش
پشکنینی مــاڵەکە، دەســتیان کرد بە ئەزیەت و ئــازار و بێ ڕێزی کردن بە بــنەمــاڵەی ئەم ھەڵسووراوە سیاسیە.
ھەروەھــا ھێزە ئەمنیەتییەکانی رژیم پــاش پشکنینی مــاڵەکە، ھەنــدێک لە کەلــوپەلە شەخسییەکانی ئەنــدامــانی
بنەماڵەکەشیان، وەک کتێب و لەب تاب و … زەوت کردووە.
جێی ئـامـاژەیە، مـوحسین مەزلـووم، وێڕای سێ چـالاکی سیاسی دیکە بە نـاوەکانی: پـژمـان فـاتحی، وەفـا ئـازەربـار
و مــحەمەد فەرامەرزی مــاوەیەک لەمەوبەر، لەلایەن نــاوەنــدە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە نــاوچەی سۆمــای ورمێ
دەسـتبەسەر و تـا ئێستا ھیچ ھەواڵێک سەبـارەت بە چـارەنـووس و شـوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەسـت دانییە و ھەوڵ
و سەردانی بەردەوامی بــنەمــاڵەکانیان بۆ ئــاگــاداربــوون لە بــارودۆخی ئەم چــوار چــالاکە سیاسییە بێ ئــاکام
ماوەتەوە