هێرشی هێزەکانی ئینتزامی بۆ سەر کۆبوونەوەی ئێعتڕازی جووتیاران لە ئیسفەهان
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە جووتیارانی ئیسفەهان کە چەندین مانگە لەئاست بارودۆخی “حەق ئابە”یان ناڕازین، لە لایەن هێزەکانی ئینتزامی هێرشیان کرایە سەر.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندووتیژی هەوڵیان داوە کە بڵاوە بە ناڕازییان بکەن و لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا، ژمارەیەک جووتیار بریندار و دەستبەسەر کراون.