فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی تاڵبان بۆ سەر ژنان لە شاری کابۆل
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی تاڵبان ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی بەفرانبار، هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە شاری کابۆل پێتەختی ئەفغانستان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شێخ محەممەد نەدیم وەزیری باڵای خوێندن لە ئەفغانستان ڕایگەیاندبوو کە ژنان مافی خوێندنیان نییە و ئەمەش ناڕەزایەتی ژنان و خوێندکارانی زانکۆکانی لێکەوتبووەوە. شایانی باسە، ڕۆژی هەینی زیاتر لە ٧٠ ماموستای زانکۆ لە دژی ئەم بڕیارە و بۆ پشتیوانی لە ژنان، دەستیان لە کارەکانیان کێشایەوە.