هێرشی هێزەکانی رژیم بۆ سەر ڕێورەسمی چلەی گیانبەختکردووانی بۆکان
پێنجشەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۱   |  29-12-2022
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانبار، خەڵکی شۆرشگێڕی بۆکان و گوندی کۆستە کۆبوونەوە کە ڕێوڕەسمی چلەی میلاد مەعرووفی، گیانبەختکردووی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەڕێوە ببەن، بەڵام سپای پاسداران لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک هێزێکی زۆری لەو شوێنەدا جێگیر کردبوو و بە هێرش کردنە سەر بەشداربووانی ئەو ڕێورەسمە ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە کرد و بڵاوەیان بە خەڵک کرد.