هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆسەر گوندی ئەنجیران و برینداربوونی ٢ کەس
پێنجشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۲   |  29-02-2024
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممە هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی ئەنجیران و روو بە خەڵک و ماڵەکانی ئەم گوندە دەستیان کرد بە تەقەکردن.
بەهۆی ئەم هێرشەوە ٢ کەسی خەلکی ئەم گوندە باوک و کورێک بە ناوەکانی عەزیز بارخودا و مێهدی بارخودا بریندار بوون و ئەم دوو کەسە گوازرانەوە بۆ یەکیک لە نەخۆشخانەکانی مەریوان.
تا کاتی دارشتنی ئەم هەوالە زانیاریەکی ورد لە هۆکاری ئەم هێرشەی سپای پاسداران لەبەردەست دا نیە.