هێرشی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر کۆمۆنیستەکان لە ئاڵمان
دوشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۳   |  13-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزکانی پۆلیسی ئاڵمان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، لە ساڵیادی ڕێزگرتن لە سێ کەسایەتی کۆمۆنیست، “ڕۆزا لۆکزامبۆرگ، کارڵ لیبکنێشت و ڤێلادەمیر لێنین” لەم وڵاتە، هێرشیان کردە سەر بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە و لەگەڵ ناڕازییان تێکهەڵچوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئاڵمان و کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکانی ئەم وڵاتە لە شاری بێرلین، لەم ڕێوڕەسمە بەشداریان کردبوو کە لە لایەن هێزەکانی جەنایەتکاری پۆلیسی ئاڵمان لە نزیک قەبرستانی سۆسیالیستەکان هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجامیدا چەندین کەس بریندار و دەستبەسەر کراون. بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە ئێعتڕازییە دەڵێن: ئێمە دژی شەڕی ئێمپریالیستەکانین و ئەم شەڕانە دەبنە هۆی لەناو چوونی شارستانییەتی و قوربانی بوونی خەڵک.