فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر گوندی بڵواناوا لە دێهگۆلان
دوشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۳   |  02-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە تایبەتەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی بڵواناوا سەر بە شاری دێهگۆلان، لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی ناڕازی بریندار کراون و زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، خەڵکی بلواناوا بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە خراپی ڕێگاوبان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو و ڕێگاکانیان بەستبوو کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان ئەو کۆبوونەوە ناڕەزاییە بە دەستتێوەردانی هێزە تایبەتییەکان بە توندوتیژی کێشرا. شایانی باسە، ژماوەیەکی زۆر لە هێزە تایبەتەکان لە شارەکانی سنە و قوروەوە نێردراونەتە بلواناوا و ئێستا لە شەقامەکانی ئەو شارەدا جێگیر کراون و بەو کارە هەوڵی ترساندنی خەڵکیان داوە.