فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی لە ئابدانان
هەینی ۱۴-۱۱-۱۴۰۱   |  03-02-2023

لە درێژەی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی ناڕازیی ئابدانان، شەوی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان ئەو هێزانە هێرشێکی چەکدارانەیان کردووەتە سەر بنەماڵەی “پەژار مەلەکی” لە چالاکانی سیاسی ناسراوی ئەو شارە و بەم هۆیەشەوە ڕۆخساری برایەکی ناوبراو بە سەختی بریندار بووە و ئەندامانی دیکەی ئەو بنەماڵەیە کێشەی هەناسەکێشان بۆ هاتووەتە پێش.

 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی گازی فرمێسکڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە تووشی کێشەی هەناسەکێشان بوون. جێگەی ئاماژەیە، پەژار مەلەکی، یەکێک لە چالاکانی سیاسیی ناسراوی شاری ئابدانانە و سێ کتێب بە ناوەکانی “زندگی در تابوت‌های شرقی”، “آخرین وسوسە حسین” و “پیکر زنی در پیشگاە خوداوەند”چاپ و بڵآو کردووەتەوە. شایانی باسە، ناوبراو ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە و لەم دوایییانەشدا لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆرکردنی لێ کراوە.