فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ڕێپێوانی خەڵکی کرمانشا
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022

لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی بێدەنگیی خەڵکی شاری کرمانشا، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ڕێپێوانی ئەو هاووڵاتییانە و ١٧ کەسیان بریندار کردووە و کۆمەڵێک کەسیشیان ڕفاندووە کە ناوی ٣ کەسیان زانراوە.
ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەز، لە ڕەوتی ڕێپێوانی بێدەنگیی خەڵکی شاری کرمانشا کە لە جووتسایدی تاقوەسان بەڕێوە چوو، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ڕێپێوانە و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان دەستبەسەر کراون کە ناوی ٣ کەسیان بریتیە لە: فاتمە حەیدەریان، ڕۆژین کەریمی و دانیال بلوریان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە فاتمە حەیدەریان، خوێندکاری بواری ئەندازیارییە و هەروەها ڕۆژین کەریمی، خوێندکاری بواری وەرزش و ڕاهێنانی جەستەیە کە ئەو هاووڵاتییانە هەردووکیان خەڵکی شاری کرماشانن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ڕێپێوانی هاووڵاتییانی شاری کرماشان، ئەو هێزانە بۆ سەرکوتی خەڵک چەکی ساچمەیی و کڵاشینکۆفیان بەکار هێناوە.