
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هێزەکانی ئینتیزامی پاسگای شەهرەکی زیوە سەر بە قەزای مەرگەوەری شاری ورمێ، بە چەند ئۆتۆمبێلێک هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگایەکی بەرهەمهێنانی بلۆکی دوو برا بە ناوەکانی “عەبدولهادی نەوجەوان و محەمەد ساڵح نەوجەوان”.
شایانی باسە، هێزەکانی ئینتیزامی بە چەک تەقەیان لەم دوو برایە کردووە کە هەردووکیان بە سەختی بریندار بوون و لە ئێستادا عەبدولهادی لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێیە و محەمەدساڵح لە نەخۆشخانەی عارفیانی ئەمشارە خەوێندراوە. هەروەها “عەبدولواحد” کوڕی عەبدولهادی نەوجەوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ناوچەی سەرای ڕاژان بازد، بە لێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و لە ئەنجامی ئەم لێدانە دەست و سەری شکاوە. پێویستە بکوترێ کە عەبدولواحد دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و دۆخی جەستەیی لەبەردەستدا نییە.