هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی ئێعتڕازی کرێکارانی شارەداریی تیکاب
شەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۳   |  08-03-2025

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەممە، چوار کرێکاری شارەداریی تیکاب لە کاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەسەر دواکەوتنی مووچەی چەندین مانگی ڕابردوویان، لەلایەن هێزەکانی ئینتزامییەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دراونەتە بەر تەقە و بە هۆیە بە سەختی بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارانە لە نێو بینای شارەداریی و لە پیش ئیدارەی شۆرای شاری تیکاب کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردوە. ئەم کرێکارانە کە تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، لە شوێنێكی نادیاردان و نیگەرانی جیدی لەسەر بارودۆخی سڵامەتییان هەیە.