فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی ئێعتڕازی نانواییەکان لە مەشهەد
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

ئەمڕۆ شەممە ٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە نانواییەکانی شاری مەشهەد، لە ناڕەزایەتیی بە گرانی لەڕادەبەدەر، چوونەسەرەوەی هەزینەکانی ژیان و پەرداخت نەکرانی یارانەی ئارد و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر ئۆستانداری خۆراسانی ڕەزەوی دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، لەئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە، هێزەکانی ئینتزامی ڕژیم بە گازی فرمێسکڕێژ، هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازییان و هەوڵیان داوە بڵاوەیان پێ بکەن، بەڵام ناڕازییان لە وەڵام بەو کردەوەیە ڕایانگەیاندووە: “ئێمە ئیتر هیچ شتێکمان نییە بۆ لەدەست دان، ئەگەر گوێ نادەن بە خواستەکانمان، ئێمەش ئیتر بێدەنگ نابین.”