شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حه‌راسه‌تی زانكۆی ورمێ به هاوكاری ئیداره‌ی ئیتلاعات كۆمه‌ڵێك خوێندكاریان له پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخستووه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆ و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون و خوێندكارێكی كچ به‌هۆی توندووتیژی نواندنی به‌رپرسی حه‌راسه‌ت له هۆش خۆی چووه و ڕەوانەی نه‌خۆشخانه كراوه، لانیكه‌م ٣٤ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
له زانكۆی كرمانیش هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردوەته سه‌ر خابگای خوێندكارانی كچ و به فیشه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌یان لێكردوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌كاتی شه‌و هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر خابگای كچانه‌ی ویلا له زانكۆی كرمان و وێڕای شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و شیشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، به فیشه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌یان له خوێندكارانی كچ كردووه و چه‌ند كه‌س به‌هۆیه‌وه برینداربوون.