هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی ئێعتڕازی موعەلیمانی خانەنشین کراو لە تاران
هەینی ۱۲-۰۲-۱۴۰۴   |  02-05-2025

شوڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شاغڵ و خانەنشین کراو کە بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە بەرامبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی تاران دەستیاندا بووە کۆبوونەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ژمارەیەک لە موعەلیمانی بەشداربوو، دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەشی ئەمنییەتی دەورووبەری ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش بە ڕادەیەک بووە کە هێزە ئەمنییەکان بە هیچ چەشنێک ڕێگەیان بە کەس نەداوە کە عەکس و فیلم بگرن و موعەلیمانی شاغڵ و خانەنشین کراو بە دەخالەتی توندووتیژانەی هێزە ئەمنییەکان، شوێنەکەیان جێهێشتووە.