فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کرماشان بۆ سەر ماڵی کیومەرس ئەمیری، توێژەر و شاعیر
دوشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۲   |  18-12-2023

کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی بەیانیی رۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی دڕندانە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کیومەرس ئەمیری‌کەلەجۆیی (ناسراو بە لەک ئەمیر)، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و توێژەر و بەتەواوەتی ماڵ و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیان پشکنیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان وێڕای هەڕەشەکردن و خولقاندنی بارودۆخێکی ترسێنەر و پڕ لە دڵەڕاوکێ، لە وەڵامی داوای مۆڵەت و بەڵگەیەکی یاسایی بۆ چوونە ژوورەوە لەلایەن “لەک ئەمیر”ەوە، نامەیەکیان بە نووسراوەیەکی ناڕوون پیشان داوە و تەنانەت ڕێگەیان نەداوە ئەو شاعیرە بەتەواوەتی دەقی نووسراوەی ناو نامەکەش بیخوێنێتەوە. ناوبراو پێشتر لە کاتی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن هێز و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگ و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو و تەنانەت لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە کۆڕە و شەوەشیعرەکانی هەڵوەشاونەتەوە یان ڕێگەیان پێ نەدراوە.