فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ڕێوڕەسمی چل ڕۆژەی بەکتاش ئابتین
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022

بە پێی ڕاپۆرتی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ڕیبەندان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ئامادەبووانی ڕێوڕەسمی چل ڕۆژەی بەکتاش ئابتین و وێڕای ئەزیەت و ئازاری ئەو خەڵکە، چەند چالاکیکیش لەوانە ”یاشار تەبریزی”، ”مێهریار زەفەر مێهر” و ”کامبیز نورزادە” دەستبەسەر کرد.
پێویستە بوترێت یەکێک لە چالاکانی ئامادە لەو ڕێوڕەسمە بە ناوی ”لەیلا میر غەفاری” لە لایەن ئەو هێزانەوە بریندار کراوەو دەستبەجی لەلایەن خەلکەوە ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.