فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر کۆبونەوەی مامۆستایان لە شاری رودسەر
شەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۰   |  12-03-2022

رۆژی شەممە ٢١ی رەشەممە، لە کاتی بەڕیوەچوونی دانیشتنی دادگای ”عەزیز قاسم زادە” ژمارەیەک لەمامۆستایان و چالاکانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایان لەچەند شارەوە چوونە شاری رودسەرو کۆبوونەوەیەکیان بۆ پشتیوانی لە ”عەزیز قاسم زادە” وتەبێژی کانوونی سەنفی مامۆستایان بەڕێوەبرد. لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەدا هێزە ئەمنییەکانی رودسەر ‌هێرشیان کردە سەر مامۆستایان و بە لێدان و بێڕێزی کردن پێیان، ٤مامۆستا بە ناوەکانی ”مەحموود بەهەشتی لەنگرودی”، ئەندامی هەیئەتی مدیرەی کانوونی سینفی مامۆستایان، ”مەحموود سدیقی فەر”، ”حەسەن نەزەریان” و ”مەسعود فەرهیختە”یان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنیکی نادیار گواستیاننەوە.
شایانی باسە دو ژنە مامۆستاش لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دراونەتەبەر لێدان و کوتان و بەهۆی قۆرسی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.