هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر کۆبوونەوی ناڕەزایەتی مامۆستایانیحەقخواز لە شاری کەرەج
شەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۰   |  19-02-2022

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەج لە شوینی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی ئەو شارە، ڕێگرییان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان کرد. بەڵام بە هۆی زۆر بوونی ژمارەی مامۆستایان، نەیانتوانی ڕیگرییان لێ بکەن و مامۆستان لە شەقامێکی خوارترەوە، کۆبوونەوە و رێپێوانی ناڕەزایەتی خۆیان ئەنجام دا. هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشتووەمامۆستایان هیچ گرتە و ڤیدیۆیەک لەو ناڕەزایەتییە هەڵبگرن.