فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خۆپیشاندانی ئەندازیارانی دەرچووی زانکۆ لە بەسەرە
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، لە پارێزگای بەسەرە بە سەدان دەرچووی بەشەکانی ئەندازیاری و بەتایبەت پسپۆڕییەکانی نەوت و جیۆلۆجی خۆپیشاندانیان کرد کە بە دەخالەتی هێزە ئەمنییەکان، ئەم خۆپیشاندانە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
شایانی باسە، نوێنەری خۆپیشاندەران بە میدیاکانی ناوخۆیی ڕاگەیاندووە، دەرچووانی پسپۆڕییەکانی نەوت ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، کە تاوەکوو ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نەدراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی جار جارە بەڵێنی دامەزراندنیان پێ دەدەن، بەڵام ئەو بەڵێنانە نەبووەتە هەنگاوی کردەیی. وتیشی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ ئاشتیانە بوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گرژییان دروست کرد و هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک خۆپیشاندەر، کە لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. نوێنەری خۆپیشاندەران ئاماژەی بەوەش کرد، خۆپیشاندەران داوای هەلیکار لە کۆمپانیاکانی نەوت دەکەن، بەتایبەتی کە زۆربەیان کەسانی پسپۆڕ و بەئەزموونی خەڵکی بەسرەن، کە سەرەڕای بوونی هەلی کاری بەرچاو لە پارێزگاکەیان بەدەست بێکارییەوە گرفتارن. حەسەن شاوی باسی لەوەش کرد خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و تا ئەو کاتەی داواکارییە ڕەواکانیان جێبەجێ نەکرێ، دەس لە خۆپیشاندان هەڵناگرن.