هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی خانەنشینکراوان
دوشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۱   |  01-08-2022
رۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکانی ڕێژیم، بەشێوەی توندوتیژ، هێرشیان کردووەتە سەر خانەنشینکراوانی موخابرات و ژمارەیەکیشیان لێ دەسبەسەر کردوون. هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هەوڵیان داوە بەو شێوەیە خەنەنشینکراوان پەرتەوازە بکەن و لە مافە ڕەواکانیان پاشگەزیان بکەنەوە. خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و موخابرات لە شارەکانی کوردستان و ئێران لەوانە کرماشان، سنە، ورمێ، تاران، تەورێز و بوجنوورد کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە. خانەنشینکراوان دروشمیان دژی کابینەی “ئیبراهیم ڕەئیسی”یان داوە و وتوویانە هیچ کاراییەکیان بۆ خەڵک نییە. بەشێک لە دروشمەکانیش پەیوەندیی بە داخوازییەکانی بژێوی ژیان و سیاسەتەکانی ڕێژیم سەبارەت بە هەڵنەکشانی مووچەی خانەنشینییەوە هەبووە.