فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر چەند گوندێک لە بۆکان
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022

شەوی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی “وشتەپە”، “ناچیت” و “داشبەند” و زیانێکی ماددیی زۆریان بە خەڵکی ئەو گوندانە گەیاندووە. هێزەکانی ڕژیم پەلاماری ماشین و دووکان و ماڵی خەڵکی ئەو گوندانەیان داوە و شیشە و پەنجەرەی دووکانی خەڵکیان شکاندووە و لە خەڵکی ئەو گوندانەیان داوە و لاقی سێ کەسیان شکاندووە.
هەروەها بەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر هەر ئەو هێزانەی ڕژیم هێرشیان کردبووە سەر قوتابخانەی ئەو سێ گوندە و قوتابییان و مامۆستایانی ئەو قوتابخانانەیان دابووە بەر پەلامار، تەنیا بەهۆی ئەوەیکە لەسەر ڕێگای ترانزیتی میاندواو ـ بۆکان ئاگریان هەڵکردبوو و دروشمیان دژی ڕژیم دابوو و خەڵکی دیکەش لە دەوری ئاگرە کۆ ببوونەوە و دروشمەکانی دژی دیکتاتۆر و مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامییان بەرز کردبووەوە.