فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی ناڕازی لە بەندەرکۆلاهی میناب
سێشەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۴   |  13-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزە سەرکوتەرەکانی هێزی ئینتزامی بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسکڕێژ، گوللەی جەنگی و ساچمەیی، هێرشان کردووەتە سەر هاووڵاتییانی ناڕازی لە بەندەرکۆلاهی شارستانی میناب.
جێگای ئاماژەیە، هاووڵاتییان کە لەئاست لەناوبرانی داراییەکانیان لە لایەن ڕژیم دەستیاندابووە کۆبوونەوە، بە شێوەیکی دڕندانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێرش کراوەتە سەریان. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە، بە دەیان کەس لە هاووڵاتییان برینداربوون.