هێرشی وەحشیانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر خۆپیشاندانی ساڵانەی ڕێزگرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری بێرلین
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خۆپیشاندانی ساڵانەی ڕێزگرتن لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری بێرلین کە ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممە بەڕێوەچووە، بە دەخالەتی هێزە سەرکوتگەرەکانی پۆلیس بەرەو توندووتیژ کێشراوە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەی هێزەکانی پۆلیس، بە دەیان کەس لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر و بریندار کراون. جێگای ئاماژەیە، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە ناوچەی “کۆئیرتزبێرگ” لە ناوەندی شاری بێرلین، بە بۆنەی ٨ی مارس کۆببوونەوە و بەشداریان لە خۆپیشاندانی ڕێزگرتن لەم ڕۆژە مێژووییە کردبوو.