فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە سەراوان
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەربە ڕژیم بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک چەکداری “سپای عەدل” هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە سەراوان و لەئەنجامیدا سێ چەکدار کوژراون و دوو کەسی دیکەش دەستگیر کراون.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە، هەر لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیسی بنکەکە کوژراوە و پۆلیسێکی دیکە برینداربووە. چەند سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە چەکدارەکان سەر بە ‘سپای عەدل’ بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.