فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆ سەر خوێندنگەیەکی کچانە لە ئۆگاندا
شەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۲   |  17-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی دۆیچەوێلەی فارسی، بەهۆی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خوێندنگەیەکی کچانە لە ڕۆژئاوای ئۆگاندا لە مەودای ٢ کیلومیتری سنووری وڵاتی کۆنگۆ، لانیکەم ٢٥ خوێندکار گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشبەرەکان سەر بە گرووپی ئیسلامی “هێزەکانی دێمۆکڕاتیکی یەکگرتوو” بوون کە لەگەڵ گرووپی داعش هاوپەیمانن. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا خەوتنگەیەکی کچانە ئاگر تێبەردراوە. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لانیکەم ١٠ خوێندکاریش گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.