فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆ سەر زیندانێک لە مێکزیک
دوشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۱   |  02-01-2023

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر زیندانێکی شاری سیوداد خوارێز لە وڵاتی مێکزیک، ١٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش لە زیندان هەڵاتوون.

نووسینگەی راگه‌یاندنی داواکاری گشتیی ویلایەتی چیواوای مێکزیک ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانبار ڕایگەیاند، لە ئه‌نجامی هێرشێكی چەکداری بۆ سەر زیندانێکی شاری (سیوداد خوارێز)، لەسەر سنووری وڵاتی ئەمریکا، لانیکەم ١٤ کەس کوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاندووە، لەناو قوربانییەکان ١٠ پاسەوان هەبوون و زیاتر له‌ ٢٤ زیندانی هەڵهاتوون.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیی مێکزیک، ژماره‌یه‌ک چەکدار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر زیندانه‌كه‌ و تەقەیان لە پاسەوانەکان کردووە، لە کاتێکدا کە بنەماڵەی زیندانییەکان چاوەڕێی چوونە ژوورەوەی زیندانەکە بوون بۆ ئەوەی بە بۆنەی سەری ساڵەوە سەردانی کەسوکارەکانیان بکەن.