فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆ سەر مانهاتانی ئەمریکا
چوارشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۴   |  30-07-2025

لە هێرشیکی چەکداری بۆ سەر تاوەرێکی هەوربڕ لە ناوچەی “مانهاتان”ی نیۆیۆرک لە ئەمریکا، چوار کەس کوژراون کە کەسێکیان پۆلیسە.
پۆلیسی نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە، هێرشەکە لەنێو باڵەخانەی ٣٤٥ی پارک ئەڤینیۆ بووە کە نووسینگەی ژمارەیەک کۆمپانیای دارایی گەورەی وەک بلاکستۆن و KPMG و بارەگای سەرەکی تۆپی پێی ئەمەریکی(NFL)ـیشی لێیە. جێسیکا تیش، بەڕێوەبەری پۆلیسی نیۆیۆرک ڕاشیگەیاند: هێرشکارەکە ناسنامەی ئاشکرا کراوە و ناوی( شین تامۆرا)ـیە و تەمەنی ٢٧ ساڵە و دانیشتووی لاس فێگاسە. دەشڵێت: ئەو هێرشکارەکە چەند ڕۆژێک پێشی هێرشکردنەکەی، ئۆتۆمبێلی لە ڕۆژئاوای ئەمریکا بۆ نیوۆرک لێخوڕیووە و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، خۆشی کوشتووە. بەوتەی پۆلیسی ئەمریکا، تامورا بە تەنیا هێرشەکەی کردووە و تا ئێستاش نازاندرێت بۆ ئەوەی کردووە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستی پێ کردووە.