فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆ سەر کەنیسەیەک لە ئاڵمان
هەینی ۱۹-۱۲-۱۴۰۱   |  10-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییەکانی ئاڵمان، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، پیاوێکی چەکدار کاتژمێر ٩ی شەو هێرشی کردووەتە سەر کەنیسەی “شاهیدانی یەهوە” لە گەڕەکی “ئاڵستردۆرڤ”ی هامبوورگ و بە هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە ٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسە، هێرشبەرەکە دوای تەقە کردن لە خەڵک، فیشەکێکی ناوە بە خۆیەوە و خۆی کوشتووە.