هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر شەهاب دارابی چالاکی مەدەنی لە کرماشان
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، شەهاب دارابی چالاکی مەدەنی و داکۆکیکاری مافی شۆفیر بارهەڵگرەکان لە شاباد، لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوبراو حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و پێشتریش لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە چەندین جار دەستبەسەر کراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەهاب دارابی ناسراو بە “یوزی ئاسیا”، لە گەڕەکی پشت پادگانی شاباد، هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوی کراوەتە سەر کە دەوترێت لەوێ چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەری و برینداریان کردووە. شایانی باسە ناوبراو بە هۆی ناجێگیر بوونی بارودۆخی تەندروستی، بۆ بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی شاباد ڕاگوێزراوە.