فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی گاردی تایبەت بۆ سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٠ لە تاران
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024

گاردی تایبەتی ڕژیم ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی خانەنشێن کراوانی ساڵی ١٤٠٠، لە بەرامبەر سازمانی بەرنامە و بوودجە لە شاری تاران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بۆ دووهەمین ڕۆژی بەرداوەم لە بەرامبەر سازمانی بەرنامە و بوودجە دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشمی”تەنیا دڕۆمان بیست، دادپەروەریمان نەدی”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بۆ جارێکی دیکە ناڕەزایەتییان دەربڕی ولە لایەن هێزەکانی گاردی تایبەت کە لەو شوێنە جێگیر کرابوون، هێرش کرایە سەریان.