فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی گرووپێکی چەکدار بۆ سەر کانگایەکی بەردی خەڵۆز لە بەلوچستانی پاکستان
هەینی ۲۰-۰۷-۱۴۰۳   |  11-10-2024

بەوتەی پۆلیسی خۆجێی پاکستان، گرۆپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر کانگایەکی بەردی خەڵۆز لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان و ٢٠ کرێکاری ئەم کانگایەیان کوشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، قوربانیان لە کانگاکانی بەردی خەڵۆزی “جۆنید” لە پارێزگای بەلوچستان کاریان دەکرد کە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەزبەر، هێرشیان کراوەتە سەر. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕویتێرز، قوربانیانی ئەم هێرشە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دۆکی و ٦ کەسی دیکە کە بەهۆی ئەم هێرشە بریندار ببوون، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانە نەخۆشخانە کراون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.