فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرش بۆ سەر ئازاد عەباسی لە زیندانی ناوەندیی قوروە
شەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۳   |  23-11-2024

ئازاد عەباسی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قوروە، لە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر، لە لایەن ژمارەیەک لە بەندکراوانی ئەم زیندانەوە دوو جار هێرشی کراوەتە سەر و لێدراوە.
یەکەم جار وەکیل بەند و ژمارەیەک لە بەندکراوان هێرشیان کردووەتە سەر و لێیانداوە. دوای ئەم ڕووداوە ئازاد عەباسی داوای لە بەرپرسانی زیندان کردووە بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە چاو لە کامێراکان بکەن. دوای چەن کاژێرێک و لەگەڵ گەڕانەوەی ئازاد عەباسی بۆ نێو بەند، بۆ دووهەم جار بە کەرستەی تیژ هێرشی کراوەتە سەری و بە تەرمۆزە ئاوی کوڵاتوویان کردووە بەسەریدا و جەستەی بە ڕێژەیەکی کەم سووتاوە. جێگای ئاماژەیە، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و سیاسی، لە ساڵانی ڕابردوو چەندین جار دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە چەندین سزای نادادپەروەرانەی بە سەردا سەپێنراوە.