فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرش بۆ سەر کۆبوونەوەی خانەنشینانی موخابەرات
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022

رۆژی سێ شه‌ممه‌ ٢٣ی خاکە لێوە هێزه‌سه‌ركۆتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی خانه‌نشینانی موخابرات. لەم رۆژە دا به‌شیك له‌ خانه‌نشینانی موخابرات له‌دژی جواب نه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان لە لایەن رژیمەوە، له‌به‌ر ده‌م ستادی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانی ئیمام له‌شاری تاران كۆبونه‌وه‌. هێزه‌سه‌ركۆتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی وەحشیانە هێرشیان كردنه سەر و بڵاوه‌یان پێد‌كرد‌ن و چه‌ند كه‌سی شیان ده‌سبه‌سه‌ر کرد‌ن . خۆپیشانده‌ران ‌شو‌عاری ”مه‌رگ بۆسته‌مگه‌ر”، ”ئه‌م هه‌مووە بێ عەدا‌ڵه‌تیە بەخۆی نەدیوە میلله‌تێ”، ده‌دا‌.