هێرش بە چەقۆ بۆ سەر خەڵک لە شاری حەیفا لە ئیسڕائیل
دوشەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۳ | 03-03-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ڕەشەممە، لە وێستگەیەکی قەتار لە شاری حەیفا، کەسێکی دروز کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و برینداربوون.
پێگەی ڕۆژنامەی جیروزەلیم پۆست ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوەندی بازرگانیی لیف هەمراتس لە حەیفا، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵک، کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و چواری دیکەش بریندار بوون. هاوکات بەرپرسێکی دەستەی فریاگوزاریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، برینی هەر چوار بریندارەکە سەختە، هەروەها ئەو کەسەی کە کوژراوە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە. بە گوێرەی دوا ڕاگەیەنراوی پۆلیس، چەقۆکێشەکە کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەبووە، دەستگیر کراوە. ئەو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە و لە گەڕەکی شەفا عەمرو لە ڕۆژهەڵاتی حەیفا دەژی.