هێرش بە چەقۆ بۆ سەر خەڵک لە هولەند
هەینی ۰۸-۰۱-۱۴۰۴   |  28-03-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوە، لە نزیک گۆڕەپانی “دام” لە بەشی باشووری شاری ئامێستێردام پایتەختی هولەند، پێاوێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداربوون.
ڕاگەیەنەرەکانی هۆلەند لەمبارەیەوە نووسیویانە، هێرشبەرەکە لە شەقامێکی قەرەباڵغی ئامێستێردام، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییان و لە ئەنجامیدا، پێنج کەس بە سەختی برینداربوون و هێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.