رۆژی شه‌ممه ٩ی بەفرانبار، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ هەشتەمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، درێژه‌یان به مانگرتن و نارەزایەتی خۆیاندا.
کرێکارانی ناڕازی لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا ڕایانگەیاند کە درێژە بە بەستن و کۆنتڕۆڵ کردنی سەرجەم دەروازەکانی هاتووچۆی شیرکەت دەدەن، هەروەها دەشڵێن: ئێمە لێرە ڕاوەستاوین تا هەموو پیلان و فێڵ و تەڵەکەکان پووچەڵ کەینەوە. لەسەرخۆیی و خۆڕاگری ئێمە تاقی مەکەنەوە، ئێمە پۆڵای تاواوەین. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، شه‌وی دووشه‌ممه كرێكارانی ناڕازی ته‌واوی درگاكانی شیرکە‌تیان داخستووە و ڕێگه‌یان بە کەس نەداوە هاتووچۆ بكات. جێگای ئاماژەیە، به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه وێڕای جێگیربوونی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له مه‌یدانی به‌قایی ئه‌هواز، كرێكارانی فولاد ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ستپێكرد و دروشمی “نه هه‌ڕه‌شه و نه زیندان، چیتر كاریگه‌ر نییه”یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسە، كرێكارانی ناڕازی فولاد خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٨ هاوكاری ده‌ركراویان بۆ سه‌ر كار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی کارە سەخت و زیانبارەکان و یەکسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی فولاد له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانن.