فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەلبژاردنی یه‌كه‌مین سه‌رۆک کۆماری چه‌پ له‌ كۆلۆمبیا
چوارشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۱   |  22-06-2022

ڕۆژی دووشەممە٣٠ی جۆزەردان، خه‌باتكاری دێرینه‌ی چەپ “گوستاڤۆ پێترۆ“، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، هەروەها “فرانسیا مارکیز“ی بەڕەگەز ئەفریقیش بووە جێگری سەرۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌.
رۆژی یەکشەممە کۆڵۆمبیا دووەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی خۆی بەڕێوەبرد و كێبه‌ركی له‌ نێوان “گوستاڤۆ پێترۆ“، کاندیدی هاوپەیمانی “پەیمانی مێژوویی” و “ڕۆدۆلفۆ هێرناندێز“، کاندیدی “کۆمەڵەی پارێزگاران” ده‌ستیپێكرد. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆلۆمبیا ٢٢ ملیۆن کەس مافی دەنگیانیان هەبوو و “گوستاڤۆ پێترۆ“ی تەمەن ٦٢ ساڵ، ١١ ملیۆن دەنگی بەدەست هێنا، کە ڕێژەی ٥٠.٤٦ له‌ سه‌دی کۆی دەنگەکان بوو. بەو شێوه‌ “گۆستاڤۆ پێترۆ” بووە یه‌كه‌م سەرۆککۆماری چه‌پگه‌رای ئەو وڵاتە. شایانی باسه‌ كه‌ “گوستاڤۆ پێترۆ“، ئەندامی پێشووی بزووتنەوەی “شۆڕشگێڕانی ئێم–١٩” و سەرۆکی پێشووی شارەوانی بۆگۆتای پایتەخت بووە، ناوبراو لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی داوە خوێندنی زانکۆی خۆرایی و چاکسازی لە خانەنشینی و نابەرابەری دا بکات.