فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەلسووراوێکی سیاسی لە هەولێر دەمی خۆی دووریەوە
یەکشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۱   |  26-06-2022

ڕۆژی هەینی٣ی پووشپەڕ، هەڵسووراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “ئاکۆ ئەڵڵا مرادی” ٢٦ساڵە و پەنابەر لە باشووری کوردستان لە شاری هەولێر، دەمی خۆی دروویەوە.
ناوبراو وتوویەتی؛ ڕێکخراوی یوئێن وڵامی داواکارییەکانی نەداوەتەوە و مەترسی تیرۆری لەسەرە و هەروەها کاتی خۆی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی دوو دەماری پساوە و پێویستی بە چارەسەری لە دەرەوەی وڵات هەیە بەڵام ئەو ڕێکخراوەیە، سەرەڕای ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوبراو، وڵامێکیان پێ نەداوەتەوە و پاراستنی گیانی تەنیا بەستراوە بە خۆشاردندوە، بۆیە لەبەرانبەر کەمتەرخەمی ئەو ڕێکخراوەیە دەمی خۆی دروویەتەوە.
شیاوی باسە کە ئاکۆ ئەڵڵا مردای ٨ساڵی لەمەوبەر بە بۆنەی هەلسوورانی سیاسی و بەشداری لە ناڕەزایی دەربڕین لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و ماوەی ٨ مانگ لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەبێت و دواتر دەربازی هەرێمی کوردستان بووە و ئێستا وەکوو چالاکوانێکی سیاسیی کار دەکات.