فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەلسووڕاوێکی مەدەنی دوای بانگکرانی بۆ دادگا دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۱   |  02-11-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هەلسووڕاوێکی مەدەنی بە ناوی “فەرهەنگ عەیوەزی” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە، کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هەلسووڕاوە مەدەنییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوه‌، بە تۆمەتی ئەندامییەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم، کرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش بووە.