هەولی خۆکوژی زارا سدیقی هەمەدانی لە زیندانی ناوەندی ورمێ
شەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۱   |  10-09-2022
زارا سدیقی هەمەدانی ناسراو بە سارە تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی نەغەدە کە هەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی “افساد فی الأرض “لەڕێگەی پەرەپێدان بە هاوڕەگەزخوازییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانان،لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەڕێگەی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان سارە دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی ڕازی شاری ورمێ گوازراوەتەوە و دوای خاوێنکردنەوەی گەدەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە و ئێستا لە بارودۆخێکی دەروونی ناجێگیر دایە.