هەوڵی خوکوژی بەندکراوێک لە زیندانی قزلحیساری کەرەج
هەینی ۰۸-۰۱-۱۴۰۴   |  28-03-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەندکراوێکی مەحکوم بە ئێعدام بە ناوی “حەبیب گراوەند” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی کوهدەشت، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەم بەندکراوە بە بەکار هێنانی بڕێکی زۆر شەربەتی متادۆن هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری کەرەج ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنراوە.